جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رفه‌ته‌كانی به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان پێگه‌یشتوه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی كرد له سه‌رۆكی یه‌كێتی وهرهێنهرهكانی كوردستان د. ئه‌حمه‌د ڕێكانی و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل و ئه‌سعه‌د سه‌باح به‌رزنجی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی به هێزكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره عیراقیه‌كان و به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان پێگه‌یشتوه‌كان كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و پاڵپشتیكردنی ئه‌و كه‌رته به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان له‌م بواره‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان گرنگترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ری عیراقی خسته‌ڕو و داوایانكرد ئاسۆی نوێ بۆ كاركردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار‌و ناوچه زیان پێگه‌یشتوه‌كان بكرێته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6/12/2018