جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاراكردنی میكانیزمی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگای یاسادانان و كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی ناوبراو تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/12/2018 له په‌راوێزی ئاهه‌نگی ناوه‌ندی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌بۆنه‌ی یادی (70) ساڵه‌ی ڕاگه‌ێندراوی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ، تاوتوێی چۆنیه‌تی كاراكردنی میكانیزمی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی رۆڵی كۆمسیۆن له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانیدا و دابینكردنی پاڵپشتی و پێداویستی پێویست بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانی سڤیل له سه‌رده‌می رژێمی پێش‌و و سه‌رده‌می داگیركردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ژماره‌یه‌ك له پارێزگا‌و ناوچه‌كانی وڵات‌دا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به كاری كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر گرنگی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكاندا به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و سه‌رژمێری پێویست بۆ ته‌واوكردنی ڕاپۆرته‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، هه‌روه‌ها كاراكردنی یاسا‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ له عیراق و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگهیشتوهكان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/12/2018