كه‌عبی داوا له حكومه‌ت ده‌كات ڕونكردنهوه بدات سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی رێوشوێنی خانه‌نشین كردنی هاوڵاتیانی نا عیراقی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/12/2018 داوای له حكومه‌ت كرد ڕونكردنهوه بدات له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی رێوشوێنی خانه‌نشین كردنی هاوڵاتیانی بیانی.
كه‌عبی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه كه‌سانێكی نا عیراقی رێوشوێنی خانه‌نشینكردنیان بۆ ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش كارێكی نا یاساییه و بارگرانی بۆ بودجه‌ی گشتی وڵات دروست ده‌كات و ئابوری وڵات لاوازتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هاوڵاتی عیراقی له سه‌روی بایه‌خدانی ئێمه‌دابێت له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ برا عه‌ره‌به‌كانی وڵاتانی تر.
كه‌عبی داوای له حكومه‌ت كرد ئه‌و ڕێوشوێنانه و خه‌رجكردن له سندوقی خانه‌نشین ڕاگرێت و داوا له شانده‌كه بكات بگه‌ڕێته‌وه و ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ئێكسه‌ر بداته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بكرێت ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بڕیاره‌ی ده‌ركردوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/12/2018