ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا دێنێت و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكدێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/1/2019 له بیست و پێنجه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 186 په‌رله‌مانتار كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ یاسا و ده‌نگیدا له سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی ماڵی ئافره‌تانی بێ شوێن له ئه‌عزه‌مییه.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ماڵی ئافره‌تانی بێ شوێن ئه‌عزه‌مییه به به‌شداریكردنی ئه‌ندامی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ و مافی مرۆڤ و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و به‌رگری بۆ به‌دواداچونی بابه‌ته‌كه له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ته‌واو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای تاوانه‌كانی بواری زانیاری و بڕیاریدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی عیراق ژماره (9) دوا بخات.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو 14/1/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
12/1/2019