د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری له ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌ت ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/3/2019 به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به رۆژی جیهانی ئافره‌ت.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌ك له پهرلهمانتارو به‌رپرسانی وڵات و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و رۆشنبیر‌و ڕاگه‌یاندنكاران ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون.
حه‌داد به‌و بۆنه‌یه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی دابینكردنی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رده‌ستكردنی توانی ئابوری و رۆشنبیری و سیاسی بۆ ئافره‌ت بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی پێشكه‌وتو.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12 ئازار 2019