جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كرد به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نشتیمانی و ڕاوێژكارانی ئاسایشی نشتیمانی بۆ تاوتوێكردنی به‌نده‌كانی پڕۆژه‌ی یاسای تاوانه‌كانی زانیاری.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به یاساكه‌و نوێكردنه‌وه‌یان به جۆرێك كه له گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ساڵانی ڕابردودا بگونجێت، هه‌روه‌ها ده‌مج كردنی به یاساكانی تر به‌هه‌مان ناوهڕۆك له‌وانه یاسای به‌ڵگه‌ی ژماره‌یی.
به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر خێراكردن له په‌سه‌ندكردنی یاساكه به‌هۆی بونی بۆشاییه‌كی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و جۆره تاوانانه كه له ساڵانی ڕابردودا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2019