كه‌عبی پیرۆزبایی جه‌ژنی قیامه له مه‌سیحیه‌كانی عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 21/4/2019 بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سیحیه‌كانی عیراق به تایبه‌تی و مه‌سیحیه‌كانی جیهان به‌گشتی كرد.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه مه‌سیحیه‌كان پێكهاته‌یه‌كی گرنگی گه‌لی عیراقن و خۆشحاڵین كاتێك ده‌یانبینن كه له بۆنه‌و جه‌ژنه‌كانی خۆیاندا له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا له گه‌ڵ برایانیان له پێكهاته‌كانی تردا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
هه‌روه‌ها كه‌عبی هیوای خواست كه ئه‌و جه‌ژنه ببێته بۆنه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی وئاشتی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌ل له عیراقێكی یهكگرتوداو كاركردنی به‌كۆمه‌ڵ دژی هه‌مو جۆره توندڕه‌وی و پهرتهوازهكردندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/4/2019