له میانی پێشوازی كردنی بۆ بریندارانی هێزه‌كانی ئاسایش و حه‌شدی شه‌عبی.. كه‌عبی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات ڕێژه‌یه‌ك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبون بۆ برینداران ته‌رخان بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/6/2019، چاوی كه‌وت به نوێنه‌ری بریندارانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و حه‌شدی شه‌عبی.
له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌و داواكارییه‌كانی چینی بریندارانی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات و به‌ڕێز كه‌عبی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومی كرد یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به شایسته‌ی دارایی بریندارانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و حه‌شد جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی بهڵێنیدا داواكارییه‌كانیان بگه‌ێنێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ته‌رخانكردنی ڕێژه‌یه‌كی دادوه‌رانه له خانه‌ی نیشته‌جێبون بۆیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/6/2019