لە بەردەوامی سەردانە مەیدانیەكانی بۆ پارێزگاكان .. سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای دیوانیە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە گەیشتە پارێزگای دیوانیە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانیەكانی بۆ سەرجەم پارێزگا و شارەكانی عێراق بۆ تاوتوێی بارودۆخی خزمەتگوزاری و گرنگترین بەربەستەكانی بەردەم پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و گرنگترین پرۆژە تەواوكراو و زانینی پێداویستی دانیشتوانەكەی.
بەرێزیان كۆبونەوەیەكی فراوانیشی لەگەڵ بەرێز زوهەیر عەلی شەعلان پارێزگاری دیوانیە و جبیر سەلمان جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئیدارەی خۆجێیی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران ئەنجامدا و گوێبیستی بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری بوو.
لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی گرنگی لە خۆگرتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ راگەیاندنی پارێزگای دیوانیە وەك پایتەختی عێراق بۆ كشتوكاڵا كرا هەروەها پێوەری بێبەشی و ژمارەی دانیشتوان بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆژە گرنگەكان لە نێویاندا نەخۆشنانەی تایبەت بە شێرپەنجە، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە گرنگی دروستكردنی رێگای خێرا كە دیوانیە ببەستێتەوە بە پارێزگاكانی تر و دروستكردنی شاری پیشەسازی بەو پێیەی پارێزگاكە ناوچەیەكی جوگرافی گرنگی هەیە لەگەڵ پرۆژەكانی كشتوكاڵ و دروستكردنی سایلۆ بۆ ئەو پارێزگایە، و چونی ئەو پارێزگایە بۆ نێو دۆزینەوەی نەوت و كاركردن بۆ فراوانكردنی پاڵاوگەی نەوتی دیوانیە بەو جۆرەی داهاتی پارێزگاكە زیاد دەكات.
بەرێزیان گوێبیستی رونكردنەوەیەكی فراوانی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاكەش بوو لەلایەن بەرێوەبەری پۆلیسی دیوانیە كە دوای پشتیوانی زیاتری بۆ هێزە ئەمنیەكانی پارێزگاكە كرد لە ڕووی دارایی و لۆجستییەوە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر چاودێری كردنی پێداویستیەكانی پارێزگای دیوانیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدڕاڵی و بەستنی دانیشتنێك لە نێوان بەرپرسانی پارێزگاكە و وەزیرە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان و رونیكردەوە دەسەڵاتەكان لە هەشت وەزارەتەوە گوازراونەتەوە بۆ پارێزگاكان و ئاماژەی بەوە كرد ئەوەش بەسنییە بەبێ دابینكردنی پێداویستیەكان بۆ پشتیوانی لەو دۆسێیە لەێی تەرخانكردنی پارەی پێویستەوە.
دوای بە دوای كۆبونەوەكەش سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری دیوانیە و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمانتارەكان ئەنجامدا و تیایدا گرنگترین خاڵەكانی كۆبونەوەكە و دواكارییەكان و بەدواداچونەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان خستەڕوو و تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی بۆ سەردانی سەرجەم پارێزگاكانی وڵات و زانینی پێداویستیان و جەختیشی كردەوە لەسەر هەوڵەكانی بۆ خزكەتكردنی زیاتری پارێزگای دیوانیە لەپێناو دانیشتوانەكەی و پەیامیشی بۆیان ئەوەبوو كە پارتەكەی نیەتی خۆكانیدكردنی نییە لە هەڵبژاردن لە دیوانیەدا.
هەر لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانیەكەی بۆ پارێزگای دیوانیە بەرێزیان قوتابخانەی ئەنال رەحمەی ئەهلی سەرەتایی بۆ بێ سەرپرشتان بەسەركردەوە و سەردانی ناوچەی شێخ حسێن شەعلانی گەشتیاری كرد لە قەزای حەمزە و چاوی بە ژمارەیەك ریش سپی و كەسایەتی عەشایری پارێزگاكە كەوت و داوای هاریكاری نێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكانی كرد بۆ یەكخستنی سەرجەم هەوڵەكان لەپێناو بوژانەوەی پارێزگاكە.

ئەوە و بەرێزیان چاوی كەوت بە ژمارەیەك هاوڵاتی و گوێبیستی داواكاریەكانیان بوو كە بە دواداچوونیان بۆ دەكرێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەروەها سەنتەری دیوانیەی بۆ پزیشكی نەشتەرگەری و ددان بەسەركردەوە.

====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئەیلول 2019