ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ دەکات لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستانو هەردوو جێگرەکەی لەبابەت بەتین کردنی پەیوەندیەدوولاییەکان لەنیوان هەردوو لایاندا

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵلە سیرینی لەنیوان دیدارێکدا گفتوگۆی کرد لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستاندادکتۆرە خاتو ڕێوازفایەقو هەردوو جێگرەکەی بەڕێز هێمن هەورامی وەخاتوموناقاوەچی وەئەمینداری گشتیی پەڕلەمانی کوردستان ئەڕدەڵان ئیسماعیل لەسەر چوارچێوەی هاریکاریی هەردوولایان لەو بابەتانەی کە جێگەی گوێ پێدانی هەردوولایانە وەهاریکاریدوولایی لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەرانو پەڕڵەمانی هەرێم لەولایەنانەی کە پەیوەندیان هەیە بەکاری یاساییوبەڕێوەبردنوگۆڕینەوەی پسپۆڕیەتو بەهێز کردنی پەیوەندیەکان بەوشێوەی دەبێتە هۆی پێشکەوتنو بەرزبوونەوە لەکارای هەردوو ئەنجومەنەکەدا.

هەروەها لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ژمارەێک لەو بابەتانەی  کە لەگۆڕەپانی سیاسی عێراقیدان