له ژێرچاودێری ڕاسته‌وخۆی كهعبیدا.. پرۆتۆكۆلی هاریكاری له نێوان لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێسه‌روشوێنه‌كان و هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای شه‌هیدان ئیمزا كرا
له ژێرچاودێری ڕاسته‌وخۆی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی وئاماده‌بونی به‌ڕێز بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یران جه‌واد موسه‌وی و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێز حه‌سه‌ن تمیمی و سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان به‌ڕێز كازم عوه‌ید، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12 ئاب 2020، پرۆتۆكۆلی هاریكاری له نێوان لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێسه‌روشوێنه‌كان و هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای شه‌هیدان ئیمزا كرا.
ئه‌و ڕێكه‌وتنه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌دێت كه هاریكاری هاوبه‌ش و تایبه‌ت له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانی دی ئێن ئه‌ی تایبه‌ت به كاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی پشكنینی پزیشكی داد به‌هێزتر بكرێت و كۆتایی به دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان له عیراقدا بهێندرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/8/2020