لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێی یاسای تاوانەکانی زانیاری دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی کۆبوونەوەیەکی بەست بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار محەممەد غزی جێگری سەرۆکی لیژنەوبە ئامادە بوونی ئەندامەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦/١١/٢٠٢٠بۆتاوتوێکردنی چەندپێشنیارێک و پڕۆژەیاساکان کە لەسەر خشتەی کارەکانیدادانراون.
لەسەرەتای کۆبوونەوە کەداخانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی سورەتی فاتیحایان بۆگیانی خوالێخۆشبوو بەویستی خوداپەڕلەمانتارحسەین زوهێری ئەندامی لیژنەکە خوێند بەبۆنەی توو شبوونی بەفایرۆسی کورۆنا گیانی لەدەستداوە.
هەرلەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرالەیاسای تاوانەکانی زانیاری وە لیژنەکە تێبینیەکان و پێشنیارەکانی خۆی سەبارەت بەهەدێک لە بەندوبڕگەکانی یاساکە پێشکەشکرد،پێیان داگرت لەسەرپێویستی ڕێزگرتن لەسەربەستی دەربڕین، لە گەڵ پێویستی سنووردانان بۆدەستبەسەرداگرتنی دیاردەنەگونجاوەکان کەباسدەکرێت لەپەیجی پەیوندیەکۆمەڵایەتیەکاندا.
هەر لەمبارەیەوەلیژنەی یاسایی بڕیاریداکەلەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەندا باس لە ناردنی یاسای تاوانەکانی زانیاری بۆلیژنەی یاسایی بکات لەبەرئەوەی کەلیژنەیەکی سەرەکییەچونکەیاساکە بەشێکی سزادانی تێدایە ئەوەش لەتایبەتمەندیی لیژنەی یاساییدایە.
هەروەهالیژنەکە تاوتوێی یاسای پەیوەندیە زانیاریە کانی کرد.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەکە بڕیاریدا میوانداریەتی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خانەنشینان بکات لەمیانی کۆبوونەوەکانی داهاتوودا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦/١١/٢٠٢٠