سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری پلاندانان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانان.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرا گفتوگۆش کرا سەبارەت بە گرنگترین پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە هەلی کار بۆ لاوان دەرەخسێنێت لەگەڵ پشتیوانی بە پرۆژە بەردەوامەکان، کە ژمارەیان لە ( 6) هەزار پرۆژە زیاترە هەروەها گرنگی دۆزینەوە رێگەی بەردەوامبونیان و رانەوەستانیان، بە تایبەت پرۆژە ستراتیجییەکان، کە بەهایەکی گەورەیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەگەری ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە کۆتایی ساڵی 2021 و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 کانونی دووەم 2021