سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارە بە کۆی پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و هەڵبژاردنی پێشوەختە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی وتوێژ بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستور کە دەبێت دادوەری هەموان بێت و گرنگی جێبەجێ کردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی کە بەمدواییە پەسەند کرا بەو جۆرەی مافی هاوڵاتیانی عێراق دەپارێزێت.
هەر لە دیدارەکە ئاماژە بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کرا لەگەڵ گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی بەجۆرێک هاوڵاتیان نوێنەرانی خۆیان بە ئیرادەیەکی ئازاد هەڵبژێرن و متمانەیان بە ئەنجامەکەی پتەوبکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 نیسان 2021