له میانه‌ی پێشوازی له وه‌زیری كۆچ و باڵیۆزی لوبنان له عێراق.. كه‌عبی: راسپارده‌ی به‌ڕێز سه‌در “خوا به عیزه‌تی بكات” سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی مه‌سیحییه‌كان له گهردنماندایهو به ئیزنی خوا ئهركهكهنمان ئه‌نجامده‌ده‌ین
ه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوانی عێراق و سه‌ید عه‌لی ئه‌دیب حه‌بحاب، باڵیۆزی لوبنان له عێراق وه وه‌فدێكی یاوه‌ریان.
له‌و دیداره‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی لوبنان و دۆخی ئابوری و گرنگی سه‌قامگیری سیاسی كرا كه سه‌ره‌نجام به‌هۆیه‌وه هه‌مو به‌ربه‌سته‌كان ده‌پسێن، هاوكات باسی هه‌ماهه‌نگی باڵیۆزخانهكهو وه‌زاره‌تی كۆچ كرا له ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ رێگاكانی پته‌وكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردو باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لوبنان و باڵیۆزخانه‌ی لوبنان له به‌غدا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سكاڵا له‌سه‌ر موڵكی تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كان كه له لوبنان و سه‌رجه‌م وڵاتانی تر نیشته‌جێبون.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كۆچ و باڵیۆزی لوبنان، ستایشی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان كرد له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌ی كه به ئه‌ندامێتی كه‌عبی و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در (خودا به عیزه‌تی بكات) دروستكراوه به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵه داگیركراوه‌كانی مه‌سیحی و سابیئه‌كان كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌فس نزمه‌وه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه خاتونی وه‌زیر قه‌ڵغانی ناوازه‌یی پێشكه‌شكرد به به‌ڕێز كه‌عبی به‌هۆی پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و مه‌سیحییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت.
جێگری یه‌كه‌م ته‌ئكیدی كرده‌وه: هه‌مو ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی مه‌سیحییه‌كان و سابیئه‌كان به وتهبێژیشهوه، راسپارده‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در (خودا به عیزه‌تی بكات)مان هه‌ڵگرتوه وه‌ك ئامانهتێك له گه‌ردنمان، پێویسته زۆر به كارایی تا كۆتاییهاتنی كاری لیژنه‌كه ئه‌ركه‌كانمان راپه‌ڕێنین، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، لیژنه‌كه هێشتا له چاودێریكردنی به‌رده‌وامدایه‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی موڵك ماڵه‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه حه‌بحاب پێ‌زانین و سوپاسی خۆی ده‌ربڕی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق كه له‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی لوبنان تێیكه‌وتوه، كۆمه‌كی خۆیانن له رێگه‌ی هاوكارییه له ناكاوه‌كان و هاریكاری راسته‌وخۆوه پێشكه‌شكردوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/١٠