له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.. كه‌عبی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگره له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ری یاسای بودجه‌ی ته‌رخانكردنه زیاده‌كان به مه‌به‌ستی به‌رفروانكردنی گرتنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، له نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له خاتو هودا سه‌جاد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
كه‌عبی وتویه‌تی: ئامانجی سه‌ره‌كی له دانانی یاسای پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراندنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و كردنی به ده‌سته، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ژارییه له عێراقی وڵاتمان، ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه ئامانج و مه‌به‌سته‌كه ته‌نها مرۆییه، ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته ئه‌و دۆسیه دور بخرێته‌وه له پێدراوه سیاسییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه به مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی دیاریكراو له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتی ساده.
كه‌عبی ئه‌وه‌شی وتوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سوره له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ری یاسای بودجه‌ی ته‌رخانكردنه زیاده‌كان به مه‌به‌ستی به‌رفروانكردنی گرتنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، له به‌رامبه‌ریشدا دەستگرتنەوە هەیە لە قەبارەی بودجەکەو کەمکردنەوه‌ی خه‌رجییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران توێژه هه‌ژاره‌كان و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی ئه‌و چین و توێژانه‌ی له كۆمه‌ڵگادا بژێویان خراپه، له پێشینه‌دا دایناون.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌سته‌به‌ری چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ ده‌قی یاسایه‌كی دیاریكراو به پێویستی جێبه‌جێكردن ده‌درێته قه‌ڵه‌م له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه، لێره‌شدا پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی له خه‌رجكردنی ته‌رخانكردنه داراییه‌كانی سندوقی چاودێری دوانه‌كه‌وێت.
به‌ڕێزی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی كاروكارباری كۆمه‌ڵایه‌تی پابه‌ندبكرێت به یاساكه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی؛ به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیدارییه له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.
له دیداره‌كه‌دا باس له میكانیزمه‌كانی گرتنه‌وه‌و چۆنیه‌تی پشتبه‌ستن به‌و فۆرمه‌و تیمه‌كانی به‌دواداچون كرا كه پێویسته تێیاندا توانا‌و شاره‌زایی و زانیاری ورد هه‌بێت سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له پێناو گرتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شایسته و دورخستنه‌وه‌ی داواكارییه ناشایسته‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/٥