جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ره‌خۆشی له شێخ خالید جه‌بر ئه‌لعلی، میری هۆزی به‌نی كه‌عب ده‌كات به‌بۆنه‌ی تیرۆركردنی شێخ ته‌حسینی كوڕی له ناحیه‌ی مه‌شره‌ح
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ته‌موزی 2021، كه‌عبی رایگه‌یاند: به دڵێكی پڕ له ئیمان به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا‌و به ئه‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌وه، هه‌واڵی تیرۆركردنی شێخ ته‌حسین، كوڕی شێخ خالید جه‌بر ئه‌لعلی، میری هۆزی به‌نی كه‌عب گه‌یشت پێمان، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی له‌ناخی دڵمانه‌وه ئاراسته‌ی رۆڵه‌كانی هۆزی به‌نی كه‌عب و بنه‌ماڵه‌ی خالید ئه‌لعلی ده‌كه‌م و داواكارم له‌خوای به توانا سه‌بوری خه‌میان بدات به‌هۆی ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌و كۆچكردو بخاته به‌ر لێخۆشبون و ره‌زامه‌ندی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات “إنا لله وإنا إلیه را‌جعون”.
كه‌عبی داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی به په‌له له‌و روداوه ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه كه له پشتییه‌وه بون و هه‌تا زوه ده‌ستگیربكرێن، هه‌مان كات داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌و هێزه ئه‌منیانه بكرێت كه راسپێردراون بۆ پاراستنی ده‌روازه‌و ده‌ریچه‌كانی شاری مه‌شره‌ح به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا روداوه‌كه رویداوه، كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی ئه‌منی هه‌بوه‌و ئه‌وه‌ش هۆكاربوه تا روداوه‌كه روبدات، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه چاودێری ئه‌منی چڕوپڕی هه‌مو رێگاگانی ده‌ره‌وه بكرێت و باشترین پاراستنی هاوڵاتیان فه‌راهه‌م بكه‌ن به‌وپێیه‌ی ئه‌و كاره بڕبڕه‌ی كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر پێویستی رێگهنهدانبه هه‌ر كرده‌یه‌ك كرده‌وه هاوڵاتیانی سڤیل به ئامانج بگرێت له‌كاتی هاتوچۆیان، به‌وپێیه‌ی وێنه‌یه‌كی خراپ سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق نیشان ده‌دات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/١٢