کەعبی ئیدانەی ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌دینه سه‌در ده‌كات و هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی هاوڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج و هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌منی كارایان نییه
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه ده‌كات، كه هاوڵاتیانی سڤیللی له بازاڕی “وه‌حیلات”ی مه‌دینه سه‌در كرد به ئامانج و بوه هۆی شه‌هیدبون و برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی.
كه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 19ـی ته‌موزی 2021 بڵاویكرده‌وه وتی:
له‌كاتێكدا كه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه خوێناویه ده‌كه‌ین، پێویسته هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه بده‌ین سه‌باره‌ت به‌و پیلانانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له‌م دواییانه‌دا له روی شوێن و كاته‌وه دایانڕشتوه‌و ده‌یانه‌وێت له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی بێگوناهی له ژن و منداڵ و پیر تێدایه، كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ن تا قه‌باره‌ی ئازاره‌كان گه‌وره‌ترو قوڵتربن “خودا نه‌فرین بكات له‌و كه‌سانه‌ی له پشتی ئه‌و كارانه‌وه‌ن و نه‌فرین له گه‌نده‌ڵكاران بكات”.
ئه‌وه‌شی وتوه، به ئامانجگرتنی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی مه‌دینه سه‌دری به‌ڕێز و هه‌ندێك ناوچه‌ی تر له به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ته نه‌فام و تاریكبینه‌كانی داعشه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی رونه له‌سه‌ر بێتوانایی ئه‌و چه‌تانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كوفر‌و خوێنخوازییان، هاوكات سه‌رسوڕمانی خۆشمان له نه‌پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌و رێگه‌دان به دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌رده‌بڕین.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رویكرده ده‌زگا ئه‌منییه باڵاكان و پرسی: ئایا مه‌دینه سه‌در.. شاری به‌رخودان و خۆنه‌ویستی و پاڵه‌وانێتی و مه‌ردی و جوامێری ئه‌وه ناهێنێت رێبگرن له ئامانجگرتنی خه‌ڵكه سڤیللهكهی و بازاڕه میللیه‌كانی!!؟
به‌ڕێزیان هۆشدارییه‌كانی بۆ ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان دوپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه كه وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و ئه‌جێندایانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه سه‌قامگیری و خێر و خۆشی عێراقیان ناوێت، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنه هه‌ستیارانه‌ی كه رای گشتی ده‌وروژێنێت و خوا په‌نامان بدات دوبه‌ره‌كی ده‌نێته‌وه.
كه‌عبی ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد، داواشی له خوای به‌رزو به‌توانا كرد شه‌هیدانی عێراق بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و شیفای خێرا بۆ برینداره‌كان بنێرێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/١٩