لیژنەى لاوان ووەرزش دانیشتنێکى گریمانەیی لەگەڵ دەزگاى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان سازدەکات

چوارشەممە 24/8/2021 لیژنەى لاوان ووەرزش بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار عەباس علێوى لەڕێى بەرنامەى زوومەوە دانیشتنێکى گریمانەیى لەگەڵ دەزگاى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان (Global partner )سازکرد.
دانیشتنە گریمانەییەکە بەئامادەبوونى پەرلەمانتار دیار بەروارى جێگرى سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش هەروەها لۆرد جیرمى بێرفس لە دەزگاى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ورێکخەرى پرۆگرامەکان لە رۆژهەلڕتى ناوەڕاست خاتوو بەتول ئەلریفاعى وبەرێوبەرى پرۆگرامەکە زەفران ئیقبال تاووتوێى ئامادەکارییەکان و کارڕاییەکانى ماوەى پێشووى لیژنەى لاوان ووەرزشى کرد تایبەت بە کارنامەى کارکردنى لاوان.
سەرۆکى لیژنەکە روونیکردەوە ئەم دانیشتنە لەنێو ئەوکۆمەڵە چاوپێکەوتنانەوە هاتووە کەلیژنەکە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیداوە وتایبەتە بەلاوان.
پەرلەمانتار علێوى وتیشى چاوپێکەوتنە بەردەوامەکانمان لەڕێى سەکۆى زوومەوە ئەنجامى کۆمەڵێک بیرۆکەبوو یارمەتى لیژنەکەیدا لەشێوەى پرسیارلەدەزگا حکومى وناحکومییەکان کرا لەپێناو وەڵامدانەوە کەتایبەتە بەئێستاى لاوانەوە لەوڵاتدا وتیشى لیژنەکە بەردەوامە لەتەواوکردنى ئەوبەرنامەیەى لەگەڵ رێکخراوى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ولەسەرى رێککەوتون وکاردەکەن بۆ سازکردنى دانیشتنێک رۆژى یەکشەممەى داهاتوو لەگەڵ رێخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ناوخۆیى لەناو ئەنجومەنى نوێنەران دواتریش دانیشتنێکى گریمانەیى دەکرێت و بەشداربوان دەستنیشان دەکرێت تا گەیشتن بەکارنامەى تایبەت بەلاوان وبەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران ولایەنە جێبەجێکارەکان بۆئەوەى کاربکەن لەسەرجێبەجێکردنى .
لەچاوپێکەوتنەکەدا کۆمەڵێک کادیرى لیژنەکە و پەیمانگاى پەرەپێدانى پەرلەمانى بەشدارییان کرد
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن