له ساڵیادی شه‌هیدبونی پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌م (د)، كه‌عبی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ساڵیادی شه‌هیدبونی محه‌مه‌دی ئه‌كره‌م، كۆتا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای لێبێت) سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان و هاوڵاتیانی عێراقی و سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در “خودا پایه‌داری بكات” كرد.
له‌و پرسه‌نامه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاتوه:
بسم الله الرحمن الرحیم
” وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِڵّا رَحْمَهً لِلْعَاڵمِینَ ”
صدق الله العلی العڤیم
له‌م رۆژانه‌دا كه ساڵیادی شه‌هیدبونی محه‌مه‌دی ئه‌كره‌می پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوا له‌سه‌ر ئال و یارانی) به‌سه‌رماندا تێده‌په‌ڕێت، بەم بۆنه گه‌وره كه له ده‌رونی هه‌مواندایه، ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئوممه‌تی ئیسلامی و سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در (خودا پایه‌داری بكات) ده‌كه‌ین، داواكارین له خوای به توانا هه‌مومان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو بكات كه به وه‌رگرتنی سود له ژیانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن بتوانین گه‌وره‌ترین وانه‌ی چه‌سپاندنی ئه‌و پایانه‌ی مافی مرۆڤ وه‌ربگرین كه بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و بڵاوه‌پێكردنی رۆحی لێبوردویی و ئه‌وانه‌ی داوای یه‌كگرتوییان ده‌كرد و پابه‌ندبون به رێبازی په‌یام و چاكسازی به‌هێز كه كۆتا پێغه‌مبه‌ر بانگه‌وازی بۆ كردوه‌و له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ئه‌و ئیمامه پاكهكان هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوه؛ دروستبوه.
ئه‌وه‌شی وتوه، زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن جیهانی ئیسلامه‌وه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستگرتنیان به به‌هاكانی په‌یامی یه‌كگرتوی ئاسمانیه‌وه، كه خودا بۆ به‌نده‌كانی ناردوه تا له تاریكی و نه‌فامی و دواكه‌وتویی و ڕه‌قی دڵ و ویژدان ده‌ریانبهێنێت و به‌ره‌و رێگای راسته‌قینه رێنماییان بكات و په‌یامی ئیسلامیان پێ بگه‌یه‌نێت كه بانگه‌واز بۆ ره‌حمه‌ت و ره‌حم به‌یه‌ككردن له نێوان مرۆڤه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له دوبه‌ره‌كی ده‌كات.
كه‌عبی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م تایفه‌و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری به‌ڕێز وه‌ك هیدایهتكهری ئه‌م ئوممه‌ته هاتوه‌و كۆكه‌ره‌وه‌و یهكپێگهری ریزهكانییهتی، بۆیه لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان، جێهه‌نگاوی پێغه‌مبه‌ر له وه‌لانانی سه‌رجه‌م ئه‌و دیاردانه هه‌ڵبگرن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به ئیسلامه‌وه نییه‌و به‌ره‌و ئاراسته‌ی یه‌كخستنی ریزی مسوڵمانان هه‌نگاو هه‌ڵبگرن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه تاریكپه‌رسته‌كان و گروپه ته‌كفیرییه‌كان كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام به چه‌نده‌ها رێگا‌و لادان له رێڕه‌وی ئوممه‌تی ئیسلام وه‌ربگێڕن به‌ره‌و نه‌فامی و باتڵ و سته‌م.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/١٠/٥