ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ تاوتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ چواره‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هێنا

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/6/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وامی‌ به‌ دانیشتنی‌ نائاسایی خۆیداو كۆتایی به‌ تاوتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ چواره‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ژماره‌ 45ی‌ ساڵی‌ 2013 هێنا.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن راپۆرتێكی‌ خوێنده‌وه‌و تاوتوێی‌ پێشنیاری‌ هه‌مواركردنی‌ چواره‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ژماره‌ 45ی‌ ساڵی‌ 2013 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابو كرد.
له‌وه‌ڵامیدا بۆ پسیارو تێبینیه‌كانی‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان، لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌مو تێبینیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری‌ یاساكه‌ به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ دادگای‌ فیدرالی‌ له‌ده‌سه‌ڵاتیدایه‌ ده‌ستوریه‌تی‌ یاسا ده‌رچوه‌كان شیبكاته‌وه‌ نه‌ك رێوشوێنی‌ رێكخستن شیبكاته‌وه‌.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق
22/6/2018



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X