ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خواردنی سوێندی ده‌ستوری ئه‌ندامه نوێیه‌كان یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی له خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردندا ده‌به‌ستێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/9/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن به‌ڕێز محمد عه‌لی زه‌ینی و ئاماده‌بونی 297 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی یه‌كه‌می خۆی له وه‌رزی یاسادانانی چواره‌مدا به‌ست.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی یاساییان خوارد.
دواتر سه‌رۆكی ته‌مه‌ن به‌ڕێز محمد عه‌لی زه‌ینی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تێیدا به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ژیانی زانستی و كرداری خۆی پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ها زه‌ینی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كرده‌وه و داوای له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد په‌له بكه‌ن له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته ده‌ستوریه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لدا.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێز محمد زه‌ینی به‌رده‌وامبونی دانیشتنه‌كه‌ی راگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
3/9/2018