ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژه به دانیشتنی یه‌كه‌می خۆی ده‌دات و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/9/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن په‌رله‌مانتار محمد عه‌لی زه‌ینی، درێژه به دانیشتنی یه‌كه‌می وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می خۆی ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ته‌مه‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبون به ئاماده‌بون له دانیشتن و واده ده‌ستوریه‌كاندا كرده‌وه و داوای له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵات بده‌ن.
دواتر هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا جبوری و خاتو هه‌نا توركی تائی سوێندی ده‌ستوریان بۆ ئه‌ندامبون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا خوارد.
له‌لایه‌كی تر، به‌ڕێز محمد عه‌لی زه‌ینی ڕای راوێژكاری كاروباری یاسادانان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خسته‌ڕو، تێیدا سه‌رۆكی ته‌مه‌ن ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كرده‌وه كه به‌پێی ماده‌ی حه‌وته‌م له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن، سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن به شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت دواتر جێگری یه‌كه‌م و جێگری دووه‌م به زورینه‌ی هه‌ره له ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئاشكرایكرد كه خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به پێكه‌وه ده‌بێت پێش داخستنی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن.
دواتر سه‌رۆكی ته‌مه‌ن رایگه‌یاند كه رۆژی شه‌ممه به‌رواری 15 مانگی ئه‌یلول ده‌بێته واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
4/9/2018