ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/9/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محمد عه‌لی زه‌ینی سه‌رۆك ته‌مه‌ن و ئاماده‌بونی 298 په‌رله‌مانتار، درێژه‌ی به دانیشتنه‌كه‌ی دا‌و به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی وه‌كو جێگری یه‌كه‌م هه‌ڵبژارد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید و زافر عانی و ته‌ها دفاعی سوێندی ده‌ستوریان بۆ ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوارد.
دواتر به‌ڕێز سه‌لاحه‌ددین ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ته‌لال زه‌وبه‌عی و ئوسامه نوجێفی و خالید عوبه‌یدی و محمد خالیدی و محمد حه‌لبوسی و ره‌عه‌د ده‌هله‌كی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵاوتوه.
ئینجا پاڵیوڕاوان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆیان و به‌رنامه‌ی كار‌و و تێڕوانینیان بۆ چاكسازی خسته‌ڕوو.
دواتر په‌رله‌مانتار فالح خه‌زعه‌لی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبونی ئیمام حه‌سه‌ین له 10 موحه‌ره‌م (عاشورا) خوێنده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز محمد عه‌لی زه‌ینی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته سود له قوربانیدانی ئیمام حوسه‌ین وه‌ربگیرێت وكار بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق.
دواتر سه‌رۆكی ته‌مه‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتار محمد حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن راگه‌یاند پاش به‌ده‌ستهێنانی 169 ده‌نگ له‌كۆی 298 ده‌نگ، به‌رامبه‌ر 89 ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانتار خالید عوبه‌یدی و 19 ده‌نگ بۆ ئوسامه نوجێفی و 4 ده‌نگ بۆ محمد خالیدی و یه‌ك ده‌نگ بۆ هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران ته‌لال زه‌وبه‌عی و ره‌عه‌د ده‌هله‌كی، له‌گه‌ڵ تۆماركردنی 12 كارتی به‌تاڵ و 3 كارتی پوچه‌ڵكراو.
دواتر سه‌رۆكی ته‌مه‌ن هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و عه‌لییه فالحی وه‌كو پاڵێوڕاو بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن راگه‌یاند.
له‌دوای ته‌واوبونی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی توانی 210 ده‌نگ له كۆی 281 ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێت به‌رامبه‌ر 33 ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانتار عه‌لییه فالح و 35 كارتی به‌تاڵ و 5 پوچه‌ڵكراو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ته‌مه‌ن ناوی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید و موسه‌نا ئه‌مین و به‌شیر خه‌لیلی وه‌كو پاڵیوڕاو بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شكرد.
دواتر سه‌رۆكی ته‌مه‌ن بڕیاریدا خولی دووه‌م له نێوان هه‌ردو پاڵێوڕاوی كه به‌رزترین ده‌نگیان به‌ستهێناوه ئه‌نجام بدرێت، پاش به‌ده‌ستهێنانی په‌رله‌مانتار موسه‌نا ئه‌مین بۆ 21 ده‌نگ و په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید بۆ 45 ده‌نگ و په‌رله‌مانتار به‌شیر خه‌لیل حه‌داد بۆ 152 ده‌نگ، له‌گه‌ڵ تۆماركردنی 29 كارتی به‌تاڵ و 22 كارتی پوچه‌ڵكراو له‌كۆی 268 ده‌نگده‌ر.
له كۆتاییدا بڕیاردرا به‌یانی یه‌كشه‌ممه 16/9/2018 كاتژمێر 1 نیوه‌ڕۆ درێژه به دانیشتنه‌كه بدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
2018/9/15