ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به دانیشتنی یه‌كه‌می خۆی و سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانیان وه‌رده‌گرن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/9/2019 له درێژه‌دانی به دانیشتنی یه‌كه‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و ئاماده‌بونی 282 په‌رله‌مانتار، به‌ڕێز به‌شیر حه‌دادی وه‌كو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژاردو به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی ده‌ست به‌كاری ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانی خۆیان بوون.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكی ته‌مه‌ن په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو په‌رله‌مانتار به‌شیر خه‌لیل تۆفیق و ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید خۆیان بۆ پۆستی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵاوتوه، پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌رزترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.
له كۆتایی ده‌نگداندا به‌ڕێز زه‌ینی سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مانتار به‌شیر حه‌داد به 185 ده‌نگ له كۆی 282 ده‌نگ متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ده‌ستهێنا بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌رامبه‌ر 53 ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی ته‌مه‌ن داوای له به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد ئه‌ركه‌كانیان بگرنه‌ده‌ست.
دواتر به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی كرد بۆ ده‌سپێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانیان و سوپاسی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی سوپاسی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی كرد بۆ ئه‌و متمانه‌ی كه به ئه‌ویان به‌خشیوه و سوپاسی په‌رله‌مانتارانی خولی رابردو و به‌ڕێز سه‌لیم جبوری و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هومام حه‌مودی و ئارام شێخ محه‌مه‌دی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن سوره‌تی فاتیحه‌ی له سه‌ر گیانی شه‌هیدانی عیراق خوێنده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز تۆرهان موفتی نوێنه‌ری حكومه‌ت پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو جێگره‌كه‌ی كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان و هیوای خواست كه خولی نوێی ئه‌نجومه‌ن پڕ بێت له چالاكی و كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاساداناندا.
دواتر به‌ڕێز حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێ شه‌ممه 18/9/2018 به‌ره‌و به‌سرا ده‌چێت و ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و تاوتوێی كێشه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه 25/9/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/9/2019