سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/9/2018 له‌نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌ڕێز فائیق زێدان كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری پیرۆزبایی له به‌ڕێز حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له خولی چواره‌می یاساداناندا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌مو رێگاكان كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كاری دادوه‌ری له‌رێگه‌ی سودوه‌رگرتن له شاره‌زایی یاسادانان و گرتنه‌به‌ری بنه‌مای ده‌ستپاكی و پیشه‌یی له كاری دادوه‌ریدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا كرده‌وه به‌جۆرێك كه پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت بكات له جێبه‌جێكردنی دادوه‌ری و پاراستنی مافی ره‌وای هاوڵأتیان له ژیانێكی سه‌ربه‌رز و ئاسوده‌دا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/9/2018