حه‌لبوسی‌: عیراق پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی‌ هه‌یه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئالنگاریه‌كانی‌ ئێستا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/9/2018، له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاره‌كانی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ قه‌ته‌ر له‌ عیراق به‌ڕێز حسێن فه‌زاله‌ كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عه‌ره‌بی و هه‌رێمی‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كراو به‌ڕێز حه‌لبوسی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری‌ پاڵپشتی‌ هه‌رێمی‌ و عه‌ره‌بی ببێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئالنگاریه‌كانی‌ ئێستا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز فه‌زاله‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاتی‌ قه‌ته‌ر پاڵپشتی‌ عیراق ده‌كات له‌ بواری‌ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
18/9/2018