سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌هێز كردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/9/2018 له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عیراق به‌ڕێز جۆن ویلیكس كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان عیراق و به‌ریتانیا كراو تیشك خرایه‌ سه‌ر پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنی‌ هه‌ڵوێستی‌ نشتیمانی‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كانی‌ داهاتوو و په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌ واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ خۆیدا دور له‌ كاریگه‌ری‌ ده‌ره‌كی‌.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد پاڵپشتی‌ عیراق بكه‌ن به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێناندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ویلێكس پیرۆزبایی له‌ حه‌لبوسی‌ كرد به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ هه‌ڵوێسته‌كان و چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری ناوخۆیی و هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌سایه‌تی‌ نشتیمانپه‌روه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ عیراق.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
23 ئه‌یلول 2018