جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هاتوین بۆ نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی یاسادانان به‌هێز بكه‌ین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پارێزگاكه لابه‌رین
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته باری پارێزگای نه‌جه‌ف كه شوێنێكی گرنگ و خاوه‌ن كه‌لتورو مێژوویه‌كی گه‌وره‌یه بۆ باشترین ئاست به‌رز بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌داد له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا گوتی:” هاتوین بۆ نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی یاسادانان به‌هێز بكه‌ین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پارێزگاكه لابه‌رین”.
له لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری نه‌جه‌ف به‌ڕێز لوئه‌ی یاسری سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف به‌رز نرخاند و دووپاتیكرده‌وه كه له سه‌ردانه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی پارێزگا‌و چۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان كرا.
له‌لایه‌كی تر، دكتۆر حه‌داد دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته سوود له ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌تی له بواری بیناسازی و خزمه‌تگوزاریدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠١٨/٩/٢٤