سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان عیراق و توركیا له‌ گه‌ڵ باڵیۆزی‌ توركیا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27/9/2018 له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
سه‌ره‌تا باڵیۆزی‌ توركیا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وهیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌ن خواست.
دواتر له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ سه‌رجه‌م بارودۆخی‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا و سه‌رۆك حه‌لبوسی جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ دۆسیه‌ی‌ ئاو كرده‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌روه‌ری‌ هه‌ردوولا بپارێزێت و گوتی پێویسته‌ وڵاتی توركیا ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ ئه‌و دۆسیه‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق گرنگه‌.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی‌ عیراق له‌م قۆناغه‌دا پێویستی‌ به‌ دۆسته‌كانی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ وڵات و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و له‌ هه‌مان كاتدا رۆڵی‌ توركیای له‌ حه‌واندنه‌وه‌ی‌ عیراقیه‌كان و هاوكاریكردنیانی‌ به‌رزنرخاند.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز یه‌لدز دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كۆماری‌ توركیا پاڵپشتی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات و هاوكاری‌ پێویست پێشكه‌ش ده‌كات.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
27/9/2018



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X