ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای به‌سرا و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/9/2019 له دانیشتنی سێیه‌می وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی
226 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له سه‌ر بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای به‌سرا و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دوپاتیكرده‌وه كه مه‌به‌ست له ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌ی یاسایی بۆ به‌رده‌وامبونی ده‌ركردنی یاساكان و داڕشتنی بڕیاره‌كانه تا كاتی ته‌واوبونی دابه‌شكردنی په‌رله‌مانتاران به‌سه‌ر لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له په‌رله‌مانتاران سه‌باح ساعدی و محه‌مه‌د غه‌بان و محه‌مه‌د تمیم و فالح ساری و نوێنه‌ری حكومه‌ت كرد داڕشتنی یاسایی بۆ بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای به‌سرا ئاماده بكه‌ن.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به بارودۆخی پارێزگای به‌سرا، كه بریتیه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به قه‌یرانی به‌سرا و په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی به‌رده‌وام و سپاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی‌كردنی لیژنه‌كه‌و چه‌ندین خاڵی تری تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی به‌سرا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی كه پێكهاتوه له هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران محه‌مه‌د غزی و ره‌فاه عارزی و ئه‌حمه‌د عه‌لی كنانی و ره‌زاق محێبس و ئه‌لماس فازل كه‌مال و ئیحسان ته‌عبان عه‌لی و فه‌یسه‌ل عیساوی و حه‌سه‌ن مه‌سعودی و عه‌بدولهادی سه‌عداوی و غاندی محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم و رێبوار هادی و فائیق شێخ عه‌لی و یه‌حیا محه‌مه‌دی و یونس قاسم و ئه‌حمه‌د موزهر و سه‌لیم هه‌مزه و سائیب خدر.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ره‌خساندنی بواری ده‌ستوری و ته‌واوكردنی ده‌نگدان له دانیشتنی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا ئه‌گه‌ر هاتو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ته‌واو نه‌بوو.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 1/10/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/9/2018