حه‌لبوسی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فوئاد حسێن ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27/9/2018 له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی له‌ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز فوئاد حسێن پاڵێوڕاو بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان كرا بۆ گه‌یشتن به‌ ته‌وافوق سه‌باره‌ت به‌ پۆست و به‌رپرسیارێتیه‌كانی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردن.
سه‌رۆك حه‌لبوسی هیوای‌ خواست كه‌ دۆسیه‌ی‌ پاڵێوڕاوی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی‌ كورد سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌ كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر وگرنگی‌ به‌شداریكردنی‌ كارای‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكی و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كاندا كرا.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
27/9/2018