حه‌لبوسی تاوتوێی‌ په‌ره‌پێدانی هاریكاری‌ په‌رله‌مانی‌ و ئاڵوگۆڕی‌ رۆشنبیری‌ هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27/9/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ عیراق به‌ڕێز بۆرنۆ ئۆبییر كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز ئۆبییر پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و دواتر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ هاریكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی‌ هاوبه‌ش و دۆسیه‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ رۆشنبیری و ده‌رفه‌تی‌ خوێندن بۆ عیراقیه‌كان له‌ فه‌ره‌نسا تاوتوێكرا.
سه‌رۆك حه‌لبوسی رۆڵی‌ فه‌ره‌نسای له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق دژی‌ تیرۆریستان به‌رزنرخاند و داوایكرد فه‌ره‌نسا له‌ بواره‌كانی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێناندا به‌شداری‌ بكات.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
27/9/2018