سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له گه‌ڵ باڵیۆزی ئیمارات له عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/9/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی ئیمارات له عیراق به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌حی كرد.
سه‌ره‌تا باڵیۆزی ئیمارات پیرۆزبایی له سه‌رۆك حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌ن خواست.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی كرا به جۆرێك كه خزمه‌ت به گه‌لی هه‌ردوولا بكات، هه‌روه‌ها بارودۆخی عیراق وناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك حه‌لبوسی دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره هاوكاری زیاتر له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌روه‌ری وڵاتان بپارێزێت و كار بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌داو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی گوتی كه قۆناغی داهاتو پێویستی به پاڵپشتی زیاتر هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی له هه‌مو ئاسته‌كاندا به تایبه‌تی بواری ئابوری و وه‌به‌رهێنان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لشه‌حی پاڵپشتی وڵاتی ئیماراتی بۆ گه‌لی عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/9/2018