حەلبوسی پێشوازی كرد لە نەقیبی رۆژنامەنوسانی عێراق و وەفدی هاورێی پەرۆشی پەرلەمانیشی نیشاندا بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی پشتیوانی لەدەسەڵاتی چوارەم دەكەن لە وڵاتدا

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە موئەیەد لامی نەقیبی رۆژنامەنوسانی عێراق و سەرۆكی یەكێتی گشتی رۆژنامەنوسانی عەرەب و وەفدی هاورێی.

لە دیدارێكدا نەقیبی رۆژنامەنوسان پیرۆزبایی لە حەلبوسی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركی سەرۆكی پەرلەمان،  گەشبینی خۆشی نیشاندا كە خولی یاسادانانی نوێ یاسا لە بەرژەوەندی رۆڵی ڕاگەیاندن دەردەكات بۆ نزیككردنەوەی رۆڵەكانی گەلی عێراق لە یەكتر لە رێگەی ئاراستەكردنی ڕای گشتی بە شێوەیەكی ئیجابی كە گوزارشت بێت لە راستیەكان ئەوەش بە پشتبەستن بە پیشەیی بوون.

لای خۆیەوە حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی پەرلەمان بۆ جیگیركردنی پایەكانی دەسەڵاتی چوارەم لە وڵاتدا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق و خولیاكانی دەكات، بەبێ پەنابردن بۆ ناوزڕاندن و تەشهیر و كە وا پێویست دەكات یاسای بۆ دەربكرێت بۆ پاراستنی مافی هەموو لایەك بەو جۆرەی زامنی ئازادی ڕادەربڕین دەكات.

وتیشی پێویستمان بە رێكخستنی ئیقاعی ژمارەیەك لەو كەسانە هەیە كە لەسەر ڕاگەیاندن هەژمار دەكرێن و دوركەوتنەوە لە زمانی هاندان بە هەموو جۆرەكانیەوە كە رەتدەكرێتەوە لەلایەن تەواوی پێكهاتەی كۆمەڵگەی عێراقی یەكگرتوو، ئەوەش لە رێگەی دەركردنی یاسای گرنگ تا ئەو بوارە زامن بكات، هاوكات رۆڵی ڕاگەیاندنیشی بەرز نرخاند لە كۆمەڵگەدا و گرنگی لە دەرخستنی هەڵەی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن وەكو یەك.

لای خۆشیانەوە وەفدی رۆژنامەنوسان سوپاسی هەوڵەكانی حەلبوسیان كرد كە پشتیوانی لە رۆژنامەنوسان و ئەوانە دەكات لە دامەزراوەكانی رۆژنامەوانی كاردەكەن، لەگەڵ هەوڵەكانی بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی رۆژنامەنوسان و ئازادی ڕادەبڕین دەبارێزێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

30 ئەیلولی 2018