حەلبووسی پێشوازی كرد لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، لە نوسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی كرد لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

لە دیدارێكدا تاوتوێی گرنگترین گۆڕانكاریە سیاسیەكان كرا تایبەت بە بواری ناوخۆیی، لەگەڵ وتوێژی لایەنە سیاسیەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پۆستی سەرۆك كۆمار.

لای خۆیەوە حەلبووسی تەئكیدیكردەوە  لەسەر گرنگی گەیشتنی لایەنە سیاسیەكان بە تەفقێك بۆ دیاریكردنی ئەو كەسایەتیەی پۆستی سەرۆك كۆمار وەردەگرێت كە خولیاكانی گەلی عێراق بەدیبێنێت و جیاكاری و لایەنگیری لە نێوان پێكهاتەكاندا نەكات.

وتیشی قۆناغی داهاتوو حكومەتێكی بەهێزی پێویستە تا بتوانێت روبەروی بەربەستەكان ببێتەوە و بەرژەوەندی وڵات لەسەر هەموو بەرژەوەندییەكی حزبی و بەشێكی دیاریكراوەوە دابنێت.

لای خۆیەوە دكتۆر بەرهەم ساڵح هەڵوێستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرز نرخاند بۆ پشتیوانیەكانی لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق، هیوای سەركەوتنیشی بۆ سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتاران خواست لەسەركەوتنی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی عێراق و گەلەكەی.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

30 ئەیلولی 2018