حەلبووسی پێشوازی لە سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە دیدارێكدا رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران خرایە ڕوو لەگەڵ ئەو یاسایانەی كە وادەخوازێت لە قۆناغی داهاتوودا دەربكرێن، هەروەها تاوتوێی تەواوی رێگەكان و میكانیزمی لابردنی بەربەستەكانی بەردەم كاری پەرلەمان و لیژنەكانی كرا.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەم خولەدا گرنگی دەدەن بە كاری چاودێری لە رێگەی كاراكردنی ئەو یاسایانەی گەندەڵی ریشەكێش دەكات لەگەڵ بنیاتنانەوەی دەوڵەت و دامەزراوەكانی، وتیشی قۆناغی ئێستا وا دەخوازێت دۆسیەی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆك وەزیران یەكلابكرێنەوە لە وادە دەستوریەكاندا، ئەوەش لە رێی یەكخستنی هەوڵی لایەنە سیاسیەكان بۆ گەیشتن بە روئیایەكی تەوافقی سەبارەت بەو دوو دۆسێیە.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی سودوەرگرتن لە ئەزمونی سیاسی بۆ بەردەوامیدان بە كاری پەرلەمانی و پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن، بەوجۆرەی خزمەت بە داخوازییەكانی گەلی عێراق دەكات.

لای خۆیەوە دكتۆر سەلیم جبوری تەئكیدی لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە لە ئەركەكەی، گەشبینی خۆشی نیشاندا بەوەی كە خولی نوێی یاسادانان بەشدار دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسایش لە وڵاتدا.

 

——————-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

30 ئەیلولی 2018