ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی ڕێوشوێنه‌كانی بانقی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به چاپكردنی دراوی نوێ ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 9/10/2018 له دانیشتنی پێنجه‌می وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 225 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی ڕێوشوێنه‌كانی بانقی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به چاپكردنی دراوی نوێ ده‌كات و دوو بڕیارده‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستنیشان ده‌كات.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
دواتر كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتودا، كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی خۆی له نێوان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی كاتی بۆ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌به‌سترێت.
له‌لایه‌كی تر، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا كه هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران خه‌دیجه عه‌لی و بورهانه‌ددین ئیسحاق وه‌كو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن ده‌ستنیشان بكات.
له‌لایه‌كی تر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌ن پێداچونه‌وه ده‌كات بۆ ڕێوشوێنه‌كانی بانقی ناوه‌ندی و ڕاده‌ی گونجانی له‌گه‌ڵ یاسادا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕێوشوێنه‌كانی بانقی ناوه‌ندی كرد سه‌باره‌ت به چاپكردنی دراوی نوێ پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران داوایان كرد بخرێته ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتن‌دا.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد دانیشتنێكی تایبه‌ت ببه‌ستێت بۆ میوانداریكردنی پارێزگاری بانقی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی بانق له ڕۆژانی داهاتودا بۆ تاوتوێكردنی ڕێوشوێنه‌كانی بانقی ناوه‌ندی و سیاسه‌تی دارایی ئه‌و ده‌زگایه كه له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه بۆ كێشه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/10/2018