به‌ڕێز كه‌عبی ته‌قینه‌وه‌كانی موسڵ رسوا ده‌كات و داوا ده‌كات كاری زیاتر بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی هاوكاریان ده‌كه‌ن
كه‌عبی: تیرۆر هه‌وڵ ده‌دات ئاژاوه‌و ترس و ڵه‌ڕاوكی‌و له موسڵ بلاَو بكاته‌وه … و پێویسته بواری ئاسایش بته‌و بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/10/2018 له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌قینه‌وه‌كانی موسڵ كه هاوڵاتیانی له بازاڕێكی گشتیدا كرده ئامانج رسوا كرد‌و و داوای له ده‌زگاكانی ئاسایش به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه كرد كاری زیاتر بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی هاوكاریان ده‌كه‌ن.
كه‌عبی له به‌یاننامه‌كه‌یدا گوتی:” ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری گه‌یاره‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا له هه‌مو پێكهاته‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش ده‌كه‌ین كاره‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان وئه‌وانه‌ی هاوكاریان ده‌كه‌ن و له ناوبردنیان.
پێویسته ئێمه عیراقی پارێزگاری له سه‌ركه‌وتنی مێژویی خۆمان به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا بكه‌ین، كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و بێ وێنه بوو تێیدا عیراقیه‌كان جوانترین وێنه‌ی پاڵه‌وانیان پێشاندا له به‌ره‌كانی جه‌نگدا، هه‌ربۆیه پێویسته به‌رده‌وام بین له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خانه نوستوه‌كانی داعش، له به‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆریستان ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌ده‌ن دوباره ئاژاوه‌و پشێوی له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی شاری موسڵی خۆشه‌ویست”.