جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دڵگرانه به روداوی ئاوبردنه‌كه‌ی وڵاتی ئۆردون و داوا له باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات به‌دواداچون بۆ روداوه‌كه بكات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی داوای له باڵیۆزخانه‌ی عیراق له وڵاتی ئۆردون كرد به‌دواداچون بۆ قوربانی و بریندارانی روداوه‌كه‌ی ئاوبردنی رۆژی پێنج شه‌ممه بكات، كه به‌هۆیه‌وه پاسێكی تایبه‌ت به قوتابیان له ناوچه‌ی ده‌ریای مردو ژێرئاو كه‌وت و ژماره‌یه‌ك له قوتابی و مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیاران بونه قوربانی.
به‌ڕێز كه‌عبی دڵگرانی خۆی بۆ روداوه‌كه ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان كرد و جه‌ختی له سه‌ر گرنگیدانی جه‌نابی باڵیۆز له شاری عه‌ممان بۆ روداوه‌كه كرده‌وه و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی پێویست بۆ كه‌سوكاری قوربانیان.
هه‌روه‌ها كه‌عبی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی عیراقی و ئۆردونی كرد و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست و هیوای خواست بێسه‌روشوێنه‌كان به‌زوترین كات بدۆزرێنه‌وه‌و پاڵپشتی گه‌لی عیراقی بۆ گه‌لی ئۆردونی دوپاتكردوه‌و.