حەلبوسی قوتابیە عێراقیەكان بەسەردەكاتەوە كە لەروداوەكەی دەریای مردوو برینداربوون راسپاردەش دەردەكات بۆ دەستەبەركردنی بەپەلەی پێداویستیەكانیان

حەلبوسی كەسوكاری قوتابیە عێراقیەكانی بەسەركردەوە كە لە روداوەكەی دەریای مردوو بونە قوربانی و بریندار بوون راسپاردەشی بۆ دابینكردنی پێداویستی و داواكاریەكانیان دەركرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاورێ لەگەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران، ئەمرۆ شەممە، لە عەمانی پایتەختی ئوردن كەسوكاری ئەو قوتابیانەی بەسەركردەوە كە لە روداوە ئازار بەخشەكەی دەریای مردوو بونە قوربانی و بریندار بوون.
حەلبوسی لە تەندروستی قوتابیە عێراقیەكانی پرسی كە روداوە ئازار بەخشەكەدا بریندار بوون، هاوكات تەئكیدیشیكردەوە كە خۆی چاودێری بارودۆخیان دەكات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەرێزیان راسپاردەشیان بۆ دەستەبەركردنی داواكاری و پێداویستیەكانیان بەپەلە دەركرد، هیوای زوو چاكبونەوەشی بۆ خواستن.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 تشرینی یەكەمی 2018