سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری كرد لە پرسەی قوربانیە عێراقییەكانی روداوەكەی دەریای مردوو

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەشداری كرد لە پرسەی قوربانییە عێراقییەكانی روداوەكەی دەریای مردوو.
لەو سەردانەیدا حەلبوسی پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە كەسوكاریان و پەرۆشی خۆشی پیشاندا بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانیان و بەشداری خەمیان لەو تەنگانەیەی پێیدا تێدەپەڕن.
داواشی لە خوای گەورە كرد لە قوربانیان خۆشبێت و سەبر و ئارامیش بە كەسوكاریان ببەخشێت.
لەو بەسەركردنەوەیەش ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و باڵیۆزی عێراق لە ئوردن هاورێیەتی سەرۆكی پەرلەمانیان دەكرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 تشرینی یەكەمی 2018