له میانه‌ی ئاماده‌بونی له یاری سه‌ركه‌وتندا… كه‌عبی پیرۆزبایی له یانه‌ی جه‌وییه ده‌كات به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی بۆ جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ جاری سێیه‌م له سه‌ر یه‌ك
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، پیرۆزبایی له یاریزانان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌و راهێنه‌رو یاریده‌ده‌رانی یانه‌ی جه‌وییه كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا له یاریگای “جزع ئه‌لنه‌خله” له شاری به‌سرا به ئه‌نجامی 2-سفر به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌سیری توركمانستانیدا.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی جه‌وییه بوه یه‌كه‌م یانه كه بتوانێت سێ جار به‌سه‌ر یه‌كدا نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
به‌ڕێز كه‌عبی ئاماده‌ی یارییه‌كه بوو و پیرۆزبایی له یانه‌ی جه‌وییه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه خزمه‌ت به ناو و پێگه‌ی یانه‌كانی عیراق له كیشوه‌ری ئاسیادا ده‌كات.