حەلبوسی سەرلەنوێ سەرەخۆشی لەیادی چلەی سەرگەورەی شەهیدان راِگەیاند و تەئكیدی لەوە كردەوە كە سەلماندی وانەیەكە بۆ لەخۆبوردویی و گیانفیدایی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، جارێكی تر سەرەخۆشی و خەمباری خۆی موسڵمانان و سەرجەم عێراقییەكان لەیادی چلەی ئیمام حسێن سڵاوی خوای لێبێت ڕاگەیاند.
بەرێزیان لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەنوسیدا تەئكیدی كردەوە ئەم یادە سەلماندی كە وانەیەكی گەورەیە بۆ لە خۆبوردویی و گیانفیدایی، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاكێشا كە وێستگەیەكە بۆ بەخشینی واتاكانی ئەخلاق و بەخشندەیی و قیەمی جوان لەسەر رێگای چاكسازی و گیانفیدایی.
وتیشی:” شۆرشی ئیمام حسێن سڵاوی خوای لێبێت دەنگی بڵند و رێنیشاندەری هەموان بوو ڕوەو كاروانی چاكسازی و بەگژداچونەوەی گەندەڵی، ئەمرۆش دەرفەتێكی گەورەیە بۆ وانە و عیبرەت وەرگرتن”.
هاوكات تەواوی چالاكیە فەرمی و جەماوەریی و رێكخراوەییەكانی بەرزنرخاند كە بۆ خزمەتكردنی زیارەتكاران و دابینكردنی پێواویستیەكانیان رێكخرابوو، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی هێزە ئەمنیەكانی كرد بە تەواوی پێكهاتەكانیەوە لە دابینكردنی ئەمن و ئاسایش بۆ كاروانی ملیۆنی زیارەتكاران.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 تشرینی یەكەمی 2018