جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی گرنگترین هه‌مواركردنه‌كانی سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/11/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كرد، تێیدا میوانداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا، بۆ تاوتوێكردنی هه‌مواركردنه‌كانی سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان ژماره (12)ی ساڵی 2018.
به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ند دۆسیه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له رێگه‌ی بڕگه‌كانی یاساكه له‌وانه كۆتایهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌بون به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی و تۆماری ده‌نگده‌ران و ژماره‌ی كورسیه‌كان و میكانیزمی خۆ پاڵاوتن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” پێویسته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سود له ئه‌زمونه‌كانی پێشوی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دوباره نه‌بونه‌وه‌یان و نابێت هیچ لایه‌نێك ده‌ستێوه‌ردان له كاری كۆمسیۆندا بكات كه پێویسته كاره‌كانی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا به ئازادانه ئه‌نجام بدات”.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێی هه‌مو به‌نده‌كانی یاساكه‌ی كرد وجه‌خت كرایه‌وه له سه‌ر هه‌مواركردنی به‌شێكیان به‌جۆرێك كه له گه‌ڵ قۆناغی ئێستادا بگونجێت له‌گه‌ڵ دڵنیابون له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به باشترین شێواز.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/11/2018