جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات په‌ره به شاری به‌غدای پایته‌خت بدرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/11/2018 له نوسینگه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چاویكه‌وت به هه‌ریه‌ك له بڕێزان پارێزگاری به‌غدا عه‌توان عه‌توانی و ئه‌مینداری به‌غدا زیكرا عه‌لوش و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سامی ئه‌عره‌جی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری و بیناسازی به‌غدای پایته‌خت كرا‌و به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر گرنگی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مینداریه‌تی به‌غداو پارێزگای به‌غدا به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كه‌و كۆتایهێنان به كێشه‌كانی رابردو.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوایكرد هه‌مو تواناكانی كادر‌و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگا‌و وئه‌مینداریه‌تی پایته‌خت و فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا بخرێنه‌كار له هه‌ڵمه‌تی ( له پێناو به‌غدا)دا كه له هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌ستپێده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/11/2018