دكتۆر به‌شیر حه‌داد چۆنیه‌تی به هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هاوبه‌ش له گه‌ڵ په‌یمانگای (حه‌وكه‌مه)ی كه‌نه‌دی تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/11/2018 له نوسینگه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێشوازیكرد له هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌یمانگای (حه‌وكه‌مه‌ی) كه‌نه‌دی له به‌غدا به‌ڕێز تۆبی فایف و سیلڤان دۆبرا جێگری سه‌رۆكی په‌یمانگا بۆ كاروباری حه‌وكه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عادل لامی به‌رپرسی پرۆژه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان په‌یمانگای كه‌نه‌دی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا به مه‌به‌ستی سوده‌وه‌رگرتن له شاره‌زایی په‌یمانگا بۆ په‌ره‌پێدانی كاری فه‌رمانبه‌ران له بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
حه‌داد ئاماژه‌ی كرد به گرنگی كاراكردنی میكانیزمه‌كانی كاری به‌ڕێوه‌بردن له سیستمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كاركردن به سیستمی حه‌وكه‌مه له ئاراسته‌كردن و ڕێنمایی و هۆشیاركردنا، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی چالاكی ده‌زگاكان و چاودێریكردنی ئاستی جێبه‌جێكردن بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان له كاتێكی پێوانه‌ییدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیستمی نامه‌ركه‌زی و پێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ حكومه‌ته‌كانی ناوخۆیی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و جێبه‌جێكدنی پرۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵأتیان له ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له نێوان حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌ته‌كانی ناوخۆییدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/11/2018