حەلبوسی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە سیریل نون باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان بەغداد و ئەڵمانیایان كرد لە بوارە جۆراوجۆرەكان، گرنگترنیشیان بەشداری كردن لە ئاوەدانكردنەوەی شارە ئازادكراوەكان و دۆسیەی وزەی كارەبا.
حەلبوسی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هاریكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ عێرا ق بە تایبەت لە قۆناغی ئێستادا كە ئامادەكاری بۆ چاكسازی گشتگیر دەكات، هەڵوێستی حكومەتی ئەڵمانیاشی بەرز نرخاند لە پشتیوانیەكانی بۆ عێراق.
لای خۆیەوە نون تەئكیدی لە پابەندبوونی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە عێراق و پتەوكردنی پەوەندی دۆستانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی دۆست دەكەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تشرینی دووەمی 2018