حەلبوسی پێشوازی كرد لە محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەروە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، چاوی كەوت بە محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین دۆسیە كرا گرنگترینیان نوێنەراتی عێراق لە ناوەندەكانی نێودەوڵەتیەكان، لەگەڵ گرنگی كرانەوە بە ڕووی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا رۆڵی گەورە ببینێت لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق، و چڕكردنەوەی كاری باڵیۆزخانەكان، و بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی و هاوكاریكردنی ئەو خوێندكارانەی لەدەرەوە دەخوێنن.
هەر لە دیدارەكەدا دەروازەی هاریكای هاوبەشی نێوان لایەنی یاسادانان و جێبەجێكردن خرایەوە بە جۆرێك زامنی جوڵەی دەرەكی عێراق بكات لە بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكانی داهاتوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تشرینی دووەمی 2018