حه‌لبوسی پیرۆزبایی له پاشای ئه‌و به‌حره‌ین ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1/12/2018 پێشوازیكرد له باڵیۆزی به‌حره‌ین له عیراق به‌ڕێز سه‌لاح مالكی.
سه‌ره‌تا حه‌لبوسی پیرۆزبایی له پاشای به‌حره‌ین كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ساڵی 2018 له به‌حره‌ین، كه رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشته 67%.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق و شانشینی به‌حره‌ین كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی به هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردو وڵات، هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌ی تری بواری هه‌رێمی كرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/12/2018